لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئيسرائيل: هيچ بژاردەيەکمان نييە جگە لە دەرکردنی حیزبوڵا لەسەر سنوور

056

لڤین

گوتەبێژی سوپای ئيسرائيل رايگەياند، ئەگەر لوبنان و وڵاتانی جيهان نەتوانن حيزبوڵڵا لە سنوورەکانمان دووربخەنەوە، هيچ بژاردەيەکمان نامێنێت جگە لەوەی خۆمان ئەو کارە بکەين.

دانيال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئيسرائيل  گوتی، “ئەم هەڵمەتە زەمینییە مۆڵگەکانی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج کە هەڕەشە لە شارۆچکەکانی ئیسرائیل و یەکەکانی نیشتەجێبوون لەسەر سنوورمان دەکات، حیزبوڵا گوندەکانی لوبنانی لە تەنیشت گوندەکانی ئیسرائیل کردووەتە بنکەی سەربازی، هەموویان ئامادەن بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل”.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر دەوڵەتی لوبنان و جیهان نەتوانن حیزبوڵڵا لە سنوورەکانیان دووربخەنەوە، هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە جگە لەوەی خۆمان ئەو کارە بکەین، دەیەوێت ئەوە روون بكاتەوە كە شەڕی ئێمە لەگەڵ حیزبوڵادايە نەوەكو لەگەڵ خەڵکی لوبنان، نایانەوێت زیان بە هاوڵاتییانی مەدەنی لوبنان بگەیەنن و رێوشوێن دەگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top