لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لێدوانی رێباز حەملان لەبارەی دابەشكرددنی موچەی مانگی هەشت و نۆ

d69c2bc2 14ff 4ea5 9408 46b2f76d6c62 1

لڤین

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا، موچەی مانگی هەشت دابەش دەكرێت و وردبینیكردنی موچەی مانگی نۆش لە بەغدا تەواو بوە، لەگەڵ ناردنی موچەی مانگی نۆ راستەوخۆ ئەویش دابەش دەكەن.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی “بۆ موچەی مانگی هەشت دەبو تاوەکو سەعات 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 243 ملیار دینار لە بەغداوە بهاتایە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی هەمانە. بە دڵنیاییەوە لەگەڵ گەیشتنی ئەو پارەیە موچەی مانگی هەشت لە ماوەی چەند رۆژێکدا لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت.”

وتیشی “ئەمڕۆ لە بەغدا وردبینیكردنی لیستی موچەی مانگی 9 تەواو بوە، ئەویش لەگەڵ گەیشتنی بۆ هەرێمی كوردستان لە پاش موچەی مانگی 8، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشدا “بەدڵنیایی لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی هەشت دابەش دەكرێت، ئەمڕۆ یان سبەی تەواوكارییەكە گەیشت، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.”

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top