لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بەغدا تەواوکاری مووچە دەنێرێت

para742023

لڤین

بڕیارە لەماوەی دووڕۆژی داهاتوودا بەغدا ئەو برەی کە تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت دەکات بۆ هەرێمی بنێرێت، و دارایی هەرێم دەڵێت”کورتهێنان پڕکرایەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.

بەپێێ هەواڵێکی ماڵپەڕی ” بەغداد ئەلیوم” ، کە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، حکومەتی ھەرێمی ئاگادارکردووەتەوە لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکەن .

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، ئەو بڕەی کە ماوە نزیکەی  ٤٠٠ ملیار دینارە، و ھیچ رێگرییەکی تەکنیکی لەبەردەمدا نەماوە و ڕاستەوخۆ ڕەوانە دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، بەغداد بڕی زیاتر لە ٥٧٠ ملیار دیناری وەک بەشێک لە موچەی مانگی ئاب بۆ ھەرێم ناردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب بڕی ٩٩٨ ملیار دیناریان پێویستە و لەئێستادا ٧٥٥ ملیار دیناریان لەبەردەستە، بەوپێیە بڕی ٢٤٣ ملیار دینار کورتھێنان ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ھێڵن و لەگەڵ پڕکردنەوەی ئەو کورتھێنانە لیستی موچەی مانگی ئاب رادەگەیەنن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top