لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەو کەسانەی لە گرتەڤیدیۆیەکدا هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک دەستگیرکران

172392024 IMG 3739

لڤین

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراویەوە کە تیایدا دوو تۆمەتبار هێرش دەکەنە سەر هونەرمەندێک دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمان بەدواداچوونکرا و دەستگیرکران. 

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەك بلاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هۆنەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب) ،دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد،

ئاشکراشیکرد، کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتەڤیدیۆی دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندەو تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت،لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت؛ دووپاتی دەکەینەوە  هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نیە

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top