لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هێرشکرایەسەر سوپای تورکیا، کوژراوو بریندار هەن

hawaL site

لڤین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە چالاکیەکی لە دژی سوپای تورکیا لەڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد،  شەڕڤانانی یەپەژە گورزییان لە بارەگایەکی سەربازی  تورکیا داوە کە دەکەوێتە گوندی یاشلی لە باکووری ڕۆژئاوای منبجەوە.

دەشڵێت، چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی منبج؛ شەهید شەرڤین ئەنجامدراوە “لەم بارەگایەوە ڕۆژانە گوندەکانی منبج بۆردوومان دەکران و خەڵکەکەمانی دەخستە مەترسییەوە. هەروەها دەوڵەتی تورکیا لەم بارەگایەوە ڕۆژانە هەوڵیدەدا داگیرکارییەکانی خۆی بەرفراوانتربکات.

یەپەژە ڕونیکردەوە، شەڕڤانانی یەپەژە لەبەرامبەر ئەم بارەگایەدا چالاکی ئەنجامدا و ڕاداری بارەگاکە تێکشکێنرا. هەرەوەها سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چواری دیکەش بریندارکران.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top