لڤین
لەکاتی پەڕێنەوەی بەلەمێکی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا ژێرئاو کەوت و هەشت کەس تێیدا خنکان کە یەکێکیان کوردە.
ئەمڕۆ یەکشەممە یەختێک کە ژمارەیەک کۆچبەرەی نایاسایی هەڵگرتبوو لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا ژێرئاو کەوت و ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان کوردە و بە ناوی بەناوی (دیار کامران محەممەد) کە خەڵکی دەربەندیخانە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو یەختە 100 کۆچبەری هەڵگرتبوو کە زۆرینەیان ئەفریقی بوون و بەشێکیان کوردبوون، پیش گەیشتن بەشوێنی مەبەست یەختەکەیان کون دەبێت و ئاودەچێتە ناوی و بەوهۆیەشەوە ژێرئاو دەکەوێت.