لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەندامێکی گۆڕان: بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن خۆمان یەکلانەکردووەتەوە

20240826 203407

لڤین

ئەندامێکی گۆڕان دەڵێت بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان تا ئێستا یەکلانەبووینەتەوە

نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلوول بە میدیاکانی  راگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بزووتنەوەی گۆڕان دوو پرسی گرنگ و سەرەکی یەکلادەکاتەوە، یەکەمیان هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتییە، ئەوی دیکەیان بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی “دانا ئەحمەد مەجید تاکە بەربژێرە بۆ رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان”.

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان روونیکردەوە “دوو بۆچوون هەیە، بەشێکی زۆر لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات و خۆی ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆچوونێکیش هەیە دەڵێت، گۆڕان حیزبی هەڵبژاردنە و ناکرێت بەشداریی نەکەین”.
لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top