لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سودانی: ڕیگەنادەین لە عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر ئێران

FB IMG 1726034161606

لڤین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن لە سنوری وڵاتەكەیەوە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئێران، هەروەها دەشڵێت، “هەردو حکومەتی ئێران و عێراق لەگەڵ ئەوە نین گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕ فراوان بێت”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، “هاوبەشی لەگەڵ تاران پایەیەکی بنەڕەتی خواستەکانی گەلی عێراق و ئێرانە و پەیوەندییەکانمان مێژوی، بەهێز و دێرینن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن لە سنوری عێراقەوە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئێران و هێرش بكاتە سەر ئەو وڵاتە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، “سەقامگیری ناوچەکە لە مەترسیدایە بەهۆی دەستدرێژییەکانی سەر غەززەوە، هەردو حکومەتی ئێران و عێراق لەگەڵ ئەوە نین گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕ فراوان بێت”.

ئەوەشی خستەڕو، پەیوەندی لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی، کە زیان بە ئاسایشی ناوخۆی هەردو وڵات دەگەیەنێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕونیكردەوە، “دۆسیە ئابورییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی هەردو وڵات و باسیان لە هاوكاری ستراتیژی دولایەنەی فراوانکردوە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top