لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

hawaL site

لڤین

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی سایینقەڵا بەناوی فەیزوڵڵا حوسێن‌پوور، کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە فەیزوڵڵا حوسێن‌پوور، باوکی سێ منداڵ، خەڵکی گوندی چراخەواڵ سەر بە شاری سایین‌قەڵا و دانیشتووی بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکان، ئەو بەندکراوە پێنج ساڵ پێشتر لە ڕەوتی تێکهەڵچوونێکدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی هەبوو.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top