لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بە ھەوڵی مەفرەزەكانیان و سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، ئاگرەكەی سەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان كۆنترۆڵكرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە بە ھەوڵی مەفرەزەكانیان و سەرجەم فەرمانگە پەیوندیدارەكان، ئاگرەكەی سەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان كۆنترۆڵكرا دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەش ولابردنی ئاستەنگەكان، لە ئێستادا رێگاكە بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا كراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی سلێمانی – دەربەندیخان رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی و بارهەڵگرێكدا روویدا و بەهۆیەوە تانكەرەكە ئاگریگرت و هەردوو شۆفێرەكە برینداربوون.