لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

شارەوانی سلێمانی زەویی سێ ناوچە بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران پەسەند دەكات

172782024 52

لڤین

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی پێگەی سێ ناوچە پەسەند دەكات بەمەبەستی دابەشكردنی زەوییەكانی بەسەر فەرمانبەراندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی سەرۆكی شارەوانی، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك ، لەكۆبوونەوكەدا چەند بڕیارێك دران، لەوانە پەسەندكردنی هەر سێ پێگەی زەوی ( شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە) بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر فەرمانبەرێك كە پێشتر سوودمەن نەبووبێت، پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوونی بە رووبەری 200 مەتر پێدەدرێت.

لەدوای دەرچوونی بڕیارەكم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار، رێنماییەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەویی بڵاوكردەوەو تائێستاش هەزاران مامۆستاو فەرمانبەر لەهەرێمی كوردستان فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕكردووەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top