لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دوو کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزینی ١٧٠ سەر ئاژەڵ دەستگیرکران

392024423600 Untitled 1سسس

لڤین

دوو کەس  بە تۆمەتی دزینی ١٧٠ سەر ئاژەڵ لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران و ئاژەڵەکان رادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایگەیاند” دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ ١٧٠ سه‌ر مه‌ڕی‌ لێدزراوه‌، لە پاش لێکۆڵینەوەکان، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌ و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ دو تۆمه‌تبار لەسەر ئەو دۆسیەیە ده‌ستگیركران‌ و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه‌.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ‌ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی‌ ١٩٩٣ – ر، س، م له‌دایكبووی‌ ١٩٨٦) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٤٤٤ له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top