لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بافڵ تاڵەبانی: بە بێ ڕەزامەندی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتەوە مودیرعامیش

blog 1725375360Hvw

لڤین

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی توندی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە بە بێ ڕەزامەندی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتەوە مودیرعام تا بگاتە ئەوەی جارێکی تر ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەیە.

ڕاشیگەیاند کە پێشتر پارتی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی داوە و ئێستاش هەمان هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکان دەترسن بەڵام ئەمجارە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت و ناتوانن خۆیان لە ئەنجامەکەی بدزنەوە.

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە سەردەمی 1+50 و 11 بە سفر بۆ پارتی کۆتایی هات و مەسرور بارزانی بە بێ ڕەزامەندی یەکێتی ناتوانێت ببێتە مودیرعامێکیش.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەمجارە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەکێتی ناداتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top