لڤین
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه فه‌رمانی سزادانی دو ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی ده‌ركرد، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان له په‌خشێكدا له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی “تیك تۆك”، سزاكه‌شیان گواستنه‌وه‌یانه له به‌غداوه بۆ پۆلیسی پاسه‌وانی سنور.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی دو ئه‌فسه‌ری ده‌ركرد كه یه‌كه‌میان پله‌ی رائید بو، ئه‌وی دیكه‌شیان ملازمی یه‌ك، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی پۆلیسی به‌شی ره‌سافه، بۆ پاسه‌وانی سنوره‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكردوه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دو ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده به سزا داده‌نرێت به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان و ناساندنی خۆیان و پله و پایه‌یان له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی (تیك تۆك)ه‌وه.