لڤین
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، لە بارەگای لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەتەوە و جەختی لە پابەندی کۆمسیۆن کردەوە بۆ کۆتایی هێنان بە رێکارەکانی هەڵبژاردنی هەرێم لەکاتی خۆیدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، لە بارەگای لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەتەوە و باسیان لە رەشنوسی دابەشکردنی کورسییەکانی هەڵبژاردن لە هەرێم کردووە.
ئاماژی بەوەش کردووە، رەشنوسەکە بەجۆرێکە لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ـی هەرێمدا بگونجێت.
باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پابەندە بەو خشتەی کاتەی دایناوە بۆ کۆتایی هێنان بە رێکارەکانی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی لەکاتی خۆیدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ٢٠ـی ١٠ـی ئەمساڵ و دوای فشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەبچێت.