لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستەی دەستپاکی بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ئەنبار دەستگیر دەکات

1691653833 inbound2019981964164704420

لڤین

ئەمڕۆ هەینی،لەسەر وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان ،دەستەی دەستپاکی هەواڵی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆری لە ئەنبار ڕاگەیاند.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە:- تیمێک کە پێکهاتبوو لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار توانیویانە ئەو بەرپرسەی بەشی هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەی “زنکورە” ی  ئەنبار دەستگیربکەن،کە تۆمەتبارە بە  وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان.

ڕاشیگەیاند : کە تۆمەتبارەکە نزیکەی یەک ملیۆن دیناری وەک بەرتیل لە یەکێک لە سکاڵاکارەکان وەرگرتووە،دوای ئەوەی پێی ڕاگەیاندوە  کە ڕاپۆرتی ئەمنی لە دژی هەیە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top