لڤین
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه “به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه بۆ 150 هه‌زار به‌رمیل و ته‌سلیمی سۆمۆی بكه‌ن بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش 70 دۆلار حساب ده‌كه‌ن و له‌ناوخۆ به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك به 20 دۆلار ده‌فرۆشێت”.
سۆران عومه‌ر، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: “عێراق ده‌ڵێ ئه‌و نه‌وته‌ی مانگانه ته‌سلیمی سۆمۆ بكه به 600 ملیۆن دۆلار حسابی ده‌كه‌ین، هه‌رێم ئه‌مه نایكات و ده‌یفرۆشێ به 170 ملیۆن دۆلار و 150 ملیۆن دۆلاری ده‌دات به كۆمپانیا بیانیه‌كان!”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “به‌پێی نوسراوی ژماره (36548)ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماژه به نوسراوی ژماره (1889)ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ڕۆژانه (286946) به‌رمیل نه‌وتی خام به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام هیچی ته‌سلیم به كۆمپانیای سۆمۆ ناكه‌ن وه‌ك وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی پێده‌كات به‌پێی (ماده‌ی 12/دووه‌م/ب)له‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراق هاتووه : له‌كاتێكدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به بۆری نه‌ڕوات بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی، یان هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی ڕه‌سمی دی كه وه‌زاره‌تی نه‌وت دیاری ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌پێدانی ئه‌و نه‌وته به‌پێی (ماده‌ی 12/دووه‌م/أ) به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق تاكو له ناوخۆ به‌كاریبهێنێت”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره (59/اتحادیه/ 2015 و موحدتها 110/ اتحادیه/2019) هه‌رێمی كوردستام بۆی نیه نه‌وت هه‌نارده بكات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق. له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه : به‌پێی یاسای ( اداره المالیه والدین العام) ژماره (6)ی ساڵی 2019 پێویسته سه‌رجه‌م داهاته‌كانی كه له نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت ڕاده‌ستی خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق بكات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بڵاویكردووه‌ته‌وه كه “وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌فه‌رمی به حكومه‌تی هه‌رێمی وتووه گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانتان كه به‌گرێبه‌ستی هاوبه‌شی كراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان له وڵاتان و كۆمپانیا بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی و هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌كان و به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی یاسایی نییه، پێویسته هه‌مووی ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت و داهاته‌كه‌شی بخرێته ئه‌و هه‌ژماره‌ی له‌بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه‌ته‌وه”.
ده‌شڵێت: “داواش ده‌كات هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه بۆ 150 هه‌زار به‌رمیل و ته‌سلیمی سۆمۆی بكات”.
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندووه كه “وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره (1889) وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئاگاداركردۆته‌وه كه ڕۆژانه (286946) به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت (200) هه‌زار به‌رمیلی ده‌دات به‌كرێی ده‌رهێنانی نه‌وت به كۆمپانیاكان و خه‌رجیه‌كانی دیكه‌ی نه‌وت كه مانگانه (120) ملیۆن دۆلاره‌و (46) هه‌زار به‌رمیلیش ده‌دات به پاڵاوگه‌كان و ئه‌وی دیكه‌شی ده‌دات به‌كرێی غازی كاره‌با، بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش (٢٠ $) ی داناوه”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێ له‌وه‌ی به‌رمیلی نه‌وت به (٢٠$) ده‌فرۆشن، بۆیه هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی سۆمۆ بكه‌ن چونكه نرخی نه‌وت به‌پێی یاسای بودجه به (70) دۆلار دانراوه! ئه‌وان به‌و نرخه وه‌ریده‌گرن له‌هه‌رێم و بۆ ناوخۆ به‌كاریده‌هێنن”.
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه “عێراق به‌نوسراوی فه‌رمی ده‌ڵێ نه‌وته‌كه‌مان راده‌ست بكه‌ن له‌ناوخۆ به‌كاریده‌هێنین مانگی (600 ) ملیۆن دۆلار ده‌كات، هه‌رێم ئه‌مه ناكات خۆی ده‌یفرۆشێ به (170) ملیۆن دۆلار! گوایه له‌و پاره (120) ملیۆن دۆلاری ده‌داته‌وه به كۆمپانیا بیانیه‌كان و (50) ملیۆن دۆلاریشی بۆ خۆی هه‌ڵده‌گرێ!”.