Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

شارەوانی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی دانیشتووانی 28 گوند دەكات

لڤین

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەبارەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو، داوا لە دانیشتووانی 28 گوندی ناو حەرەمی كادسترۆی شارەوانی دەكات لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانیان بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەی ئەنجومەن و لێپرسراوی لیژنەی گوندەكان و بەشی زیادەڕەوی كۆبووەوە بۆ دانانی میكانیزم و واژۆكردنی گشتاندنی تایبەت بە كردنەوەی ڕێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانوو لەگەڵ سەرجەم زانیاری و كڵێشەو وردەكارییەكان لە ناو حەرەمی كادسترۆی شارەوانیی سلێمانی بۆ سەرجەم شارەوانییە پەیوەندیدارەكان.

شارەوانی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان كردووە لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی شارەوانیی پەیوەندیدار بكەن بە مەبەستی پێشكەشكردنی داواكارییان تایبەت بە دروستكردن، نۆژەنكردنەوە، یاخود زیادكردنی نهۆم بۆ سەرجەم ئەم گوندانەی لای خوارەوە كە ژمارەیان (٢٨ گوندە):

١- گوندی قڕگە.
٢- گوندی قرەتۆغان.
٣- گوندی كەڵەكن.
٤- گوندی كانی گۆمە.
٥- گوندی عەواڵ.
٦- گوندی كۆستەی چەم.
٧- گوندی خەلیفاوا.
٨- گوندی ئاوبارە.
٩- گوندی خێوەتە.
١٠- گوندی ئاشەسپی.
١١- گوندی مەلا داود.
١٢- گوندی كانی بەردینە.
١٣- گوندی بابان.
١٤- گوندی كەنەسوورە.
١٥- گوندی قولەرەیسی سەروو.
١٦- گوندی هوانە.
١٧- گوندی شێخ وەیساوا.
١٨- گوندی ئاڵیاوای خواروو.
١٩- گوندی بەردەكەڕ.
٢٠- گوندی فەرەج ئاوا.
٢١- گوندی ژاڵەی خواروو.
٢٢- گوندی ژاڵەی سەروو.
٢٣- گوندی ژاڵەی جەزا جاف.
٢٤- گوندی ڕازیانەی كۆن.
٢٥- گوندی ڕازیانەی نوێ.
٢٦- گوندی ڕازیانەی كانی شینكە.
٢٧- گوندی داربەڕوولە.
٢٨- گوندی سەماوات.

لڤین پرێس
Scroll to Top