لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

چەندین ‌هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر میدیای لڤین

at

لڤین ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێتەوە

 

دیجیتاڵ میدیای لڤین، کە یەکێکە لە میدیا دیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی لڤین . ئەمڕۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی دەسەڵات هێرشێکی هەماهەنگی بۆ سەر پەیجی فەرمی لڤین لە فەیسبووک دەستپێکرد و هەوڵی داخستنی دا. ئەمەش دوای هێرشێکی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دێت کە لە ئەنجامدا پەیجی لڤین داخرا.

 

تەنها لە مانگی ئابدا ماڵپەڕی لێڤین بەرگەی ٢٦٣١ هێرشی ئەلیکترۆنی(DDOS )  گرتووە، ئەمەش جەخت لەسەر هەوڵە بێوچانەکان دەکاتەوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی لڤین. ئەم هێرشە بەردەوامانە لەلایەن لڤینەوە وەک هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕەنگدانەوەی ترسی دەسەڵات لە میدیای سەربەخۆ سەیر دەکرێت.8 copy چەندین ‌هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر میدیای لڤین

 

مێژوو دەریخستووە کە لڤین ڕووبەڕووی جۆرەها سەرکوتکردن بووەتەوە و نەوەستاوە، لەوانە تیرۆرکردن و هەڕەشەکردن و زیندانیکردن. ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییانە و هەوڵدان بۆ داخستنی پلاتفۆرمەکانی، هەرگیز لڤین ڕاناگرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top