لڤین
بەرگری شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە خەبات گەنجێک خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەرگری شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو گەنجێک لە خەبات لە نزیک پردی کۆبانێ خنکا.
ئاماژە بەوەش کراوە، دوای دوو رۆژ لە خنکانی، ئەمڕۆ لەلایەن تیمی ژێرئاویی خەباتەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو هاوڵاتییە بە نەتەوە عەرەبە و تەمەنی ١٦ ساڵە، کاتژمێر ٣:١٥ خولەکی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و بەهۆی چوونی هاوڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان و بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە دەریاچە و چەم و رووباریان لێوە نزیکە، بەهۆی کەمی یان نەبوونی هێماکانی ئاگادارکردنەوەشەوە، حاڵەتەکانی خنکانی هاوڵاتیان و گەشتیاران بەردەوام روو دەدەن.