لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئاسیاسێڵ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا ڕێکەوتنێکی هەماهەنگی ئەکادیمی لە عێراق واژۆ دەکەن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ “Chevening”

bc e abf bdaae

بەغداد شوبات ٢٠٢٦

ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە لە عێراق ڕێککەوتنێکیهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا لەچوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی چیڤنینگ Chevening ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو لایەنە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندنیباڵا و پڕچەککردنی گەنجانی عێراق و بنیاتنانی سەرکردەی کاریگەر لەداهاتوودا.

ئامانج لەم پڕۆژە هاوبەشە پشتگیریکردنی خوێندکارانی عێراقی خوێندنی باڵایە بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندن لە بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامیچیڤنینگ؛ کە یەکێکە لە کۆنترین پڕۆگرامەکانی سکۆلەرشیپی حکومەتیبەریتانیا و فۆکەس دەخاتە سەر ئامادەکردنی کەسانی خاوەن لێهاتوویی باڵا لەوڵاتەکانی خۆیان.

ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ دیدگای ئاسیاسێڵدا دەگونجێت کە بریتییە لە وەبەرهێنان لەسەرمایەی مرۆیی و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی پەروەردەیی و گەشەپێدان. ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ناوازە دەکات بۆبەرزکردنەوەی کارایی سەرمایەی مرۆیی و پڕکردنەوەی کەموکورتی لە کارامەیی پسپۆڕییە گرنگەکاندا، هەروەها خوێندکارانی عێراق بە تۆڕی جیهانیچیڤنینگەوە دەبەستێتەوە کە زیاتر لە ٦٠ هەزار دەرچووی زیاتر لە ١٦٠ وڵاتلەخۆدەگرێت، لەوانەش سەرۆکی دەوڵەت و پسپۆڕان. بەم هەنگاوەشبەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی دەرفەتەکانی بەردەم گەنجان و فراوانکردنیئاسۆی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیان، جگە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوانکەرتی تایبەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.

ئاسیاسێڵ دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی هەنگاوێکیگرنگ دەکات بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی گەنجان و بەستنەوەیان بە تۆڕەجیهانییەکانی شارەزایی و سەرکردایەتی، کە لە ئەنجامدا سوود بە کۆمەڵگە بەگشتی و گەشەپێدانی دەگەیەنێت. هەروەک بەڕێز عامر الصناع، بەڕێوەبەریکارگێڕی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئاسیاسێڵپابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کارامەیی عێراقییەکان و دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام لە بەردەم گەنجاندا. ڕۆڵی پێشەنگیمان لەعێراقدا دەمانخاتە پێگەی بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە و پشتگیریکردنی دەرفەتەگرنگەکانی بەردەم گەنجان، لەنێویاندا پڕۆگرامی چیڤنینگ، کە یەکێکە لەپرۆگرامە جیهانییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا“.

لای خۆیەوە، بەڕێز عیرفان صدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق وتی: خۆشحاڵینبە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێیەی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق نوێنەرایەتیدەکات لە ڕێگەی پڕۆگرامی چیڤنینگ بۆ خوێندنی ماستەر لە بەریتانیا. ئەمهاوکارییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزکردنی گەنجانیعێراق و پاڵپشتیکردنی نەوەی پێشەنگی داهاتوو. بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایئاسیاسێڵ کە کۆمپانیایەکی عێراقیی پێشەنگە، ئێمە دەرفەتەکان لە بەردەمخوێندکارە بەتوانا عێراقییەکان فراوان دەکەین بۆ ئەوەی خوێندنێکی کوالیتیبەرز لە بەریتانیا بەدەستبهێنن و پەیوەندی بە تۆڕێکی جیهانییەوە بکەن کە زیاترلە ٦٠ هەزار خوێندکاری دەرچووی تێدایە. ئەم پڕۆژە هاوبەشە تیشک دەخاتەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە کەرتی تایبەت دەتوانێت بیگێڕێت لە پەرەپێدانیپەروەردە و پشتگیریکردنی داهێنان و بەهێزکردنی سەرمایەی مرۆیی لەعێراقدا. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەدەکەین کە ئەم خوێندکارانە لەسەر کۆمەڵگاکانیان و لەسەر داهاتووی عێراقیاندەبێت.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

لڤین پرێس
Scroll to Top