سلێمانی، عێراق – کانوونی یەکەمی 2024 – ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە پرۆگرامی ناوازەی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence(خەڵاتی نایابیی لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە) بەدەستهێناوە لە بەشی “باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا. ئەم ڕێزلێنانە پایەدارە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت کە تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشگییر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێ بکرێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر ڕەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە ئامرازگەلی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەنسەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە چەمکیوەفادارییدا، بەو پێیەی هاندانی دیجیتاڵیی و ئاسانکاری بەکارهێنانئاوێتەی یەکتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە نموونەیەکی ناوازە و نایاب لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا. بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لەعێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووانلەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی “مزایا” و خەڵاتی تایبەت کەهانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەمبەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانیدیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆپێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێ وێنە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیئاسیاسێڵە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
لەم بارەیەوە، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانیئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: “بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوامییەتی لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. ئێمە سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە، و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین.“
هەروەها ڕەبیع فەرەحات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایRelated سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: “ئێمە زۆر شانازی دەکەین بەهاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنیچارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەیئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە. ئەم خەڵاتە گەواهیدەرە لەسەرروئیای پێشڕەویکارانەی “ئاسیاسێڵ” لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەفاداری بۆ هاندانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی، بەرزکردنەوەیئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان، و پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ لەبازاڕێکدا کە چاوی لەسەر داهێنان و پێزانینە”.
(کۆتایی)
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی 18.6 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر . %99.06ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com
دەربارەی ڕیلەیتد:
کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای بەبازاڕکردن “Martech“ــــە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، تایبەتمەندە لە بەرنامەکانی وەفاداری و پاداشت کە هەڵدەسێت بە پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردن و ڕەزامەندییان. کۆمپانیای Related، لە ڕێگەی چارەسەرە ئامادەکراوەکانی “White Label” ـەوە و چارەسەرە تایبەتمەندەکانییەوە “Customized“، بەرهەم و خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەش دەکات کە پێداویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمپانیا و کەرتێک دابین دەکات. Related ساتی خۆشی بۆ زیاتر لە 27ملیۆن کەس لە ناوچەکەدا دروست دەکات لە ڕێی گەشتەکانیانەوە بە ناو هەردوو جیهانی دیجیتاڵی “ڤێرچواڵی” و واقیعیدا.