لڤین
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا بەشێک لە شوێنەکان بە شێوەی سنووردار کراوەدەبن.
ھێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوە بە سەرپەرشتیاری ئیدارەکان ئەو شوێنانەی کە پێویستە بە شێوەی سنووردار بکرێنەوە و جووڵەیان هەبێت وەک رۆژنامەنووسان، خزمەتگوزاری تەندروستی، جوڵەی بازرگانی، دەروازە نێودەوڵەتی، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، نانەواخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە، هاوڵاتییانی بیانی و گەشتیاران بە ئاسایی جووڵەی خۆیان دەکەن.
وتیشی، ئەو کەسەی زانیاریی هەڵە بە بژمێرەکان بدات لەناو داتابەیسی حکومەت ناوی وەک هاوڵاتیی عێراقی نامێنێت، بۆیە گرنگە هەر کەسێک لە پێناو ئایندەی خۆی و وڵاتەکەی زانیارییەکان بە دروستی بدات.