لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی ڕوداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردومان دەستگیركرد

271020241018800 0hnjbm

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە رووداوێکی تەقەکردن روویدا ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیەوە تۆمەتباری تەقەکردنەکە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو 15.11.2024 بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، لەگەڕەکی ئاشتی لە قەزای چەمچەماڵ دوو چەکدار کە ماتۆڕ سکیلێکیان پێبووە تەقەیان لە ماڵی هاوڵاتیەک کردووە و هەڵاتوون.

دەشلێت، دوای بەدواداچوونەکانی ئاسایش توانراوە شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.

لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 15ـەی چەک دەستگیرکران و لێکۆڵێنەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top