
بەهۆی شۆرتی کارەباوە تانکەرێک سووتا
لڤین لەسەر رێگای کەلار – پەروێزخان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیانەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بان راسایی ئاگادارکراینەوە و دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداو بۆمان دەرکەوت تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەش ئاگریگرتووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی کەمدا