
هەسەدە: دوو درۆنى تورکیامان لە بەنداوى تشرین خستەخوارەوە
لڤین هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە نزیک بەنداوی تشرین راگەیاند. بە گوێرەى راگەیەندراوى هەسەدە، لە هەوڵێکی گرووپەکانى نزیک لە تورکیادا بۆ دەستپێکردنی هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاڵەکانی هێزەکانیان لە گوندەکانى باکووری بەنداوەکە؛ یەکینەکانی شەهید هارون توانیویانە هێرشەکە پوچەڵبکەنەوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە.








