لڤین پرێس – Lvin Press

هەواڵ

b30292c5 f5be 48f7 9fd3 fa5f4024ece0

رۆژنامەوان بەشدار بازیانی بە کەفالەت ئازادکرا

لڤین پاش نزیکەى مانگێگ لە راگیرانی لە ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ رۆژنامەوان بەشدار بازیانی بە کەفالەت ئازادکرا. کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانى کوردستان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژنامەوان بەشدار بازیانی، کە ماوەی 25 رۆژ لە ئاسایشى سلێمانى راگیرابوو، بە کەفالەت ئازاد کراوە تاوەکو رۆژی دادگاییکردنی. گوتیشى، بەهاوبەشى لەگەڵ

زیاتر بخوێنەرەوە »
1afaa49a 7d03 4cec 96c9 03f0430fd346

داواکاری گشتیی سلێمانی: هەر کەناڵێک ڕووماڵی هەواڵی کوشتن بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

لڤین پاش ئەوەی لە ماوەی یەک مانگدا، چەند رووداوێکی کوشتن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویاندا و بە شێوەیەکی چڕ ڕووماڵی سەرجەم ڕووداوەکان کرا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاداری 2025، داواکاری گشتیی سلێمانی بڕیاریدا بەوەی، “هەر کەناڵ و میدیایەک هەواڵی کوشتن رووماڵ بکات رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.”  لە نووسراوێکی فەرمانگەی

زیاتر بخوێنەرەوە »
bc6f48ca d3f4 475d a2d8 64ff68feb81e

عێراق و كۆمپانیای BPی بەریتانی گرێبەستێكیان بۆ پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك ئیمزاكرد

لڤین ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رێوڕەسمێكدا بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، گرێبەستێك لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای BPی بەریتانی بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لە چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك ئیمزاكرا. نوسینگەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شەیاع سودانی، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستێکی کرد لە نێوان وەزارەتی

زیاتر بخوێنەرەوە »
9f4f2845 aba5 45a8 9caa c2943b4fcf23

رێكخراوی ئاینده‌ بۆ هاوڵاتیان: جه‌ژنانه‌ بده‌نە‌ ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن

لڤین بەشێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە پاككەرەوە بڕیاریان داوە هەر ژینگەپارێزێک داوای جەژنانە لە هاوڵاتیان بکات، بە بڕی 500 هەزار دینار سزا دەدرێت. رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە رایدەگەیەنێت كە هیچ یاسایەك نییە بۆ سزادانیان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات، جەژنانە و دیاری بدەنە ژینگەپارێزان پێش ئەوەی خۆیان داوا بكەن.

زیاتر بخوێنەرەوە »
بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا scaled

نەتانياهوو: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕين

لڤین بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل، لە وتارێکيدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەى رايگەياند، تاوەکو حەماس بەردەوام بێت لەسەر رەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکان فشارەکانیان بەهێزتر دەبێت. بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل گوتیشى، “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن، فشارەکانیان بۆسەر حەماس دەستبەسەرداگرتنی خاکيش دەگرێتەوە”. بنيامين نەتانياهوو سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل ئەوەشی گوت، “ئێمە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگۆڕين، شەڕی غەززە بەردەوامە، تاوەکو

زیاتر بخوێنەرەوە »
vlcsnap error064 1170x658

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کۆریای باشوور گیانلەدەستدانی 18 کەسی لێکەوتەوە

لڤین دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، بەهۆی زنجیرە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، هەتا ئێستا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاگرەکە زیانێکی بێشووماری لێکەوتووەتەوە. ماوەی پێنج رۆژە هەزاران ئەندامی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئەرکدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەرپرسێکی وەزارەتی ئەمنی کۆریای باشوور بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، جگە لەو 18 کەسەی گیانیان

زیاتر بخوێنەرەوە »
1711202

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات

لڤین هەردوو بانکی قەڵات و حەمرین لە هەولێر، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن. بانکی قەڵات لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن”. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا باســی لەوە کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرگای بانکەکەیان بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی

زیاتر بخوێنەرەوە »
c5fe

وەزارەتى دارایی: سبەینێ پارەى موچە دەخرێتە سەر حسابى بانکیمان

لڤین وەزارەتى دارایی ڕایدەگەیەنێت ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو کرا. هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو سبەی پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. دواکەوتن و نەناردنى پارەى مووچەى مانگى ئادارى هەرێمى کوردستان، پەیوەندیدارە بە نەبوونى نەختینەى پێویستی وەزارەتى دارایی فیدراڵ.

زیاتر بخوێنەرەوە »
2025 2 b im

بەسێ هۆزات: ڕێبەر ئاپۆ لە کۆنگرەدا نەبێت گەریلا دەست لە چەک هەڵناگرێت

لڤین هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ئەوەدووپاتدەکاتەوە هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیار بدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لە چەک هەڵگرێت. ئەمەش ڕوونە. لەمیانى بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هەڵسەنگاندی بۆ پێشهات و ڕووداوەکانی دوای بانگەوازییە

زیاتر بخوێنەرەوە »
R

ئەمەریکا مەرجى هەڵگرتنى بەشێک لە سزاکان ڕادەستى سوریا دەکات

لڤین ئەمریکا لیستی ئەو مەرجانەی ڕادەستی سوریا کردووە کە دەیەوێت دیمەشق جێبەجێی بکات لە بەرامبەر کەمکردنەوەی بەشێک لە سزاکان، ئەمەش بەپێى زانیاریەکانى ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاندوە یەکێک لەمەرجەکات ئەوەیە  دڵنیابن لەوەی بیانییەکان هیچ ڕۆڵێکی باڵایان نابێت لە حوکمڕانیدا. ئاژانسەکە رۆژى سێشەممە بڵاویکردەوە. ئەمەریکا لیستێکى پێشکەشى سوریا کردووە کە ژمارەیەک

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top