لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

داواکاری گشتیی سلێمانی: هەر کەناڵێک ڕووماڵی هەواڵی کوشتن بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

1afaa49a 7d03 4cec 96c9 03f0430fd346

لڤین

پاش ئەوەی لە ماوەی یەک مانگدا، چەند رووداوێکی کوشتن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویاندا و بە شێوەیەکی چڕ ڕووماڵی سەرجەم ڕووداوەکان کرا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاداری 2025، داواکاری گشتیی سلێمانی بڕیاریدا بەوەی، “هەر کەناڵ و میدیایەک هەواڵی کوشتن رووماڵ بکات رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.”

 لە نووسراوێکی فەرمانگەی داواکاریی گشتیی سلێمانی کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری کردووە هاتووە، زۆرێک لە کەناڵەکان لەکاتی رووماڵکردنی رووداوێک بەتایبەت کوشتن بەبێ رەچاوکردنی ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی و یاسا کارپێکراوەکان زانیاریی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کارە کاریگەری لەسەر دەروونی هاوڵاتیان، رەوتی لێکۆڵینەوەکان و ئاڕاستەکردنی رای گشتیی دەبێت.

داوایشکردووە، دەزگاکانی راگەیاندن پابەندبن بە خۆبەدوورگرتن لەو جۆرە هەواڵانە، بە پێچەوانەوە رێککاری یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top