لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات

1711202

لڤین

هەردوو بانکی قەڵات و حەمرین لە هەولێر، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن.

بانکی قەڵات لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەیدا باســی لەوە کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرگای بانکەکەیان بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی کراوە دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 467 ملیۆن و 779 هه‌زار دیناره‌، وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

باسی لەوەشکردبوو: بڕیارە رۆژی چوارشەممە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top