لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

چالاکوانی کورد ناسر یاغز ڕادەستی دەوڵەتی تورك کرا

ناسر یاگز٠ڕادەست تورکیا

لڤین

ئەندامی پێشووی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر و سیاسەتمەداری کورد ناسر یاغز، لەلایەن ڕووسیاوە ڕادەستی دەوڵەتی تورك کرا.

ناسر یاغز چالاکوان، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە، کە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری ڕوویی لە ڕووسیا کردبوو لەلایەن ئەو وڵاتەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورك کرا.

یاغز ماوەیەکی کەمە چووبووە ڕووسیا و داوای مافی پەنابەری کردبوو، زانراوە، کە داواکارییەکەی یاگز قبوڵنەکراوە و دەستبەسەر کراوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە مۆسکۆ لەژێر چاودێریدا بوو، بەیانی ئەمڕۆ ڕادەستی تورکیا کرا، ئەمڕۆ یاگز براوەتە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ و دەستبەسەر کرا و گواستراوەتەوە بۆ دادگای غازیعسمان پاشا.

محەمەد ڕسول یاغز پارێزەری ناسر یاغز، سەبارەت بە ڕادەستکردنی ناسر یاغز وتی: بریكارەكەم لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە چالاکانە بەشداری سیاسەتی لە نووسینگەی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر کردوە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ڕووسیا دەستبەسەر کرا، مەترسی ئەوە بوو کە لە تورکیا بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە زینداندا بمێنێتەوە، بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لە ڕووسیا ماوەی چوار ڕۆژبوو هەوڵی دەدا، بەڵام داواکارییەکەی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا بێ ئەنجام بوو بە شێوەیەکی نایاسایی ڕەتکرایەوە.

وتیشی، یاغزیان لە مۆسکۆوە هێنا بۆ ئەستەنبوڵ، لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەیدا، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بووەوە و چەندین ڕۆژ نان و ئاویان پێنەدا، من دیدارم لەگەڵدا ئەنجامدا، ئەمڕۆ بە ڕێگای ئۆنلاین ئامادەی پرۆسەی دادگاییەکەی بوو و بە ئەگەری زۆرەوە ڕەوانەی ئیلحی دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا، لەبارەی دەرکردنی چوار ئەندامیان لە سنووری هەولێر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە.

هاوكات نەوزاد جوشکون ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، پەدەکە جارێکیتر خیانەتی خۆی دووبارە کردەوە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا چوار ئەندامی هەدەپەیان لە باشووری کوردستان، لە هەولێر دەرکرد.

هەروەها، حیکمەت هاتیب یەکێک لە ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە، کە لە هەولێر دەرکراون وتی: ئێمە وەک چوار ئەندامی هەدەپە لە باشووری کوردستان،  لە ٦ـی تشرینی دووەم، لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە بانگ کراین، فایلەکانی ئێمەیان وەرگرت، دواتر لەلایەن ٢٦ چەکدارەوە، ئێمەیان خستە ناو دوو ئۆتۆمبێلەوە و بەشێکیان لە سماقوڵی فڕێداین و بەشێکی تریان لە دێگەڵە و وتیان بڕۆن ئێوە جێگاتان لە هەولێر نابێتەوە و بچنە سلێمانی، ئێمە زۆرمان پرسی کە هۆکار چییە؟ بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداینەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks