
ئەردۆغان: تێکەڵبوونی هەسەدە بە حکومەتی دیمەشق هەنگاوێکی گرنگە
لڤین رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سووپای سووریا بە “هەنگاوێکی گرنگ” ناو دەبات و دەشڵێت، هەرگیز سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵن. ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ قەتەڕ، وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەوانانی لەبارەی پرسی هەسەدە و سووریا، پرۆسەی ئاشتی، دۆسییەکانی سەر جەهەپە هێرشەکانی سەر غەززە دایەوە.








