
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە ئاشتی هیچ چارەسەرێکی تر نییە
لڤین هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان سەبارەت بە ١ی ئەیلول ‘ڕۆژی ئاشتی جیهانی’ لە پەیامێکدا هۆشداریان لە بەرفراوانبوونی جەنگەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە. لە پەیامەکەدا هاتووە: “مانادارترین شت لە دژی ئەو جەنگانە، ئەوەیە تێکۆشانمان بۆ ئاشتی زۆر زیاتر بکەین. درووستترین کارێک بکرێت دروستکردنی ژیانێکی نوێیە