لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە

dolaran3 w900 h900

لڤین

ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار، بۆ كڕینیش بەهاكەی گەیشتە 150 هەزار و 500 دینار.

لە هەولێریش لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 151 هەزار و 250 دینار، بۆ كڕینیش 150 هەزار و 750 دینار بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێشەممە بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 150 هەزار و 450 دینار بوو، بۆ كڕینیش 150 هەزار و 250 دینار بوو.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top