لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لە هەولێر پاڵاوگەیەكی نایاسایی داخرا و 5 كەسیش دەستگیركران

466846104 571768055402264 2299686425856904796 n

لڤین

دوێنێ سێشەممە لە شاری هەولێر پاڵاوگەیەكی نایاسایی داخرا كە زیانێكی زۆری بۆ ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی شاری هەولێر دروست دەكرد.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند “دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن لەلایەن لیژنەی قایمقامییەتی ناوەندی بە هەماهەگی پۆلیسی شارەوانی، شەوى ڕابردوو پاڵاوگەیەک داخرا لە شاری هەولێر داخرا”.

راشیگەیاند “پاڵاوگەكە بەشێوەیەکی نایاسایی و شاراوە لە گۆڕەپانی فرۆشتنی نەوت و غاز کاری دەکرد و زەرەر و زیانێکی زۆری بۆ ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی شاری هەولێر هەبوو.

هەروەها رایگەیاند: هەر لەسەر داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكە، 5 کەسیش دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کران.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لە داخستنی پاڵاوگە و دەستگیركردنی 5 كەس، هەروەها دەستبەسەر سەرجەم کەلوپەلەکانی پاڵاوگەكە گیرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top