لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری چۆن دەبێت

haji omaran 2024 w900 h900

لڤین

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە “سەبارەت بە رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەرێوە دەچێت، ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و گەشتیاران و هاوولاتییان دەکەینەوە کە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران :

1-  سەبارەت بە جوولەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کالاکان بەردەوام و ئاسایی دەبێت و داناخرێت.

2-  سەبارەت بە چوونی هاووڵاتییانی کوردستانی و عێراقى و بیانی لە هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، دادەخرێت و رێگە نادرێت.

3-  سەبارەت بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی کوردستانی و عيراقى لە وڵاتی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، کراوە دەبێت و دەتوانن بگەرێنەو بۆ کوردستان.

4-  سەبارەت بە هاتنی هاوولاتییانی ئیرانی و بیانی لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دادەخرێت و رێگایان پێ نادرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top