
ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا
لڤین ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان رایگەیاند، لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگرکەوتەوە و تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. باسی لەوەش کرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێرێک گیانیلەدەستداوە و نزیکەی پێنج تانکەریش سووتاون.








