د.گه‌نجۆ خه‌سره‌و محمد / زانكۆی كۆیه (12/12/2025)
له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ ستراتیژی ئه‌مریكا به ته‌واوی خۆی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئابوری و به‌هێزتر بوونی ئابوریه‌كه‌ی و پرسی كۆچبه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاكی ئه‌مریكی دۆزیه‌وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانیش دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی نه‌رم له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان (روسیا و چین) و هه‌وره‌ها سیاسه‌تی به‌كارهێنانی هێز له پێناو ئاشتی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوه‌ند و لاواز.
ئه‌مریكا ده‌مێكه فه‌نزوێلا وه‌ك كێشه و سه‌رئێشه بۆخۆی ده‌بینێت كه له سه‌رده‌می هۆگۆ چافێزه تا مادۆرۆ زیاتر بوو، زۆر هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاندان و هه‌ڵاوسانی ئابوری و فشاری سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ووڵاته بگۆڕێت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، تا له كۆتایی بڕیاری گۆڕینی ڕژێمی فه‌نزوێلی له ڕێگه‌ی هێز له پێناوی ئاشتی بۆ ناوچه‌ی كاریبی بووه واقع و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.
فه‌نزوێلا وه‌ك دژبه‌رێكی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه بۆته سه‌رئێشه به تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا و چین و ئێران و پرسه‌كانی قاچغچیه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كۆچبه‌ران ئه‌مریكای ناچار كرد به‌م بڕیاره به‌ڵام ڕه‌نگه ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه پرسی ئه‌م یه‌ده‌گه خه‌یاڵیه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی فه‌نزوێلا بێـت، كات و ساتی پرۆسه‌ی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی فه‌نزوێلا گونجاوه به تایبه‌ت كاتێك هاوپه‌یمانه‌كانی به تایبه‌ت ڕوسیا و چین و ئێران هه‌ریه‌كیان به كێشه‌ی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن و هێنده ناپڕژێنه به‌رگری كردن له فه‌نزوێلا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پرسه‌كه قوڵتره و پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ڕوسیا و چین هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌توانن پشتگیری سه‌ربازی فه‌نزوێلا بكه‌ن لانی كه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی تر ده‌خه‌نه مه‌ترسی و پرسی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی فه‌نزوێلا ئه‌سته‌متر ده‌كه‌ن به‌مه‌ش ئه‌مریكا زه‌ره‌ری زیاتر و زه‌مه‌تی زیاتر ده‌بینێت.
له پێناوی ئاسانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كان و ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان پرسی ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی باشترین بژارده‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش پێوستی به ڕه‌زامه‌نی ڕووسیا هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا ڕوسیاش بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگی ئۆكڕاین و ده‌ست كه‌وتنی سه‌دا بیستی خاكه به پیته‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئابوری جیهانی و بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دبلۆماسیه‌كانی پێوستی به ڕه‌زامه‌نی ئه‌مریكا هه‌یه به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكا هاوته‌ریبن، بۆیه سازشكردن بۆ یه‌كتر باشترین ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌ریه‌كه‌یان.
لێدان له فه‌نزوێلا و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی مادۆڕۆ بۆته حه‌تمی و ته‌نها پرۆسه‌كه له‌سه‌ر كات ماوه، له‌ولاشه‌وه پرۆژه (28) خاڵیه‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگی (ڕوسیا ئۆكڕاین) گه‌یشتۆته خاڵی وه‌چه‌رخان، ڕازی بوون و ڕازی نه‌بوونی زلنسكی هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ڕوسیا دایه، چونكه هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ له ئه‌گه‌ری ڕازی نه‌بوونی زلنسكی به واتای كۆتایی هێنانه به یارمه‌تیه سه‌ربازییه‌كان و چاوپۆشی كردنی ڕوس به داگیركردنی خاكی زیاتر و كاولكتركردنی ئۆكڕاین دێت.
ڕه‌نگه سنوری چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ئاڵوگۆری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان فراوانتر بێت به هاتنه ناوه‌ی چین بۆ داگیركردنی (تایوان) به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر سازشكردنی چین له به‌شێك له داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا به تایبه‌ت له بواری ئابوری و ته‌كه‌نه‌لۆژی و بچوككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ژموونی چین له ئه‌مریكای لاتین، چونكه مه‌ترسیه‌كانی ئه‌مریكا له فراوان بوونی هه‌ژموونی چین له نزیك سنوره‌كانی بۆته پرسی ئاسایشی ناوخۆی و ئاسایشی ئابوری به تایبه‌ت پرسی وه‌به‌رهێنانی ووزه له فه‌نزوێلا له‌لاین كۆمپانیا چینیه‌كان، له‌لایه‌كی تر ده‌ستكه‌وتنی نه‌وتی هه‌رزان له لایه‌ن چینه‌وه ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه له ئێستادا (80%) نه‌وتی فه‌نزێلا چین كڕیاریه‌تی، به‌جۆێك وه‌ك خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن ئه‌م ووزه له بن نه‌هاتووه (303) ملیار به‌رمیلیه‌كه‌ی فه‌نزوێلاهه‌لسوكه‌وت ده‌كات، به‌مه‌ش ڕه‌نگه ئه‌مریكا بۆ دورخستنه‌وه‌ی چین و ڕێگرتن له ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م ووزه زۆر و هه‌رزانه تایوان بكاته قوربانی له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری.
بۆیه مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ریای كاریبی و چین له ده‌ریای باشوری چین له یه‌ك كاتتدا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه جیهان پێی ناوته قۆناغێكی پڕ له ئاڵنگاری و جه‌نگێك له‌و په‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و تا ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی ڕۆژئاوا.
ده‌كرێت گرنگترین ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر فه‌نزوێلا له‌م خاڵانه كورت بكه‌ینه‌وه:
كه‌واته بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه ڕه‌نگه به ئاسانی ئۆكرانیا و تایوان بكاته قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ به‌ربه‌ستی ڕوسی و چینی بگاته ئامانجه‌كه‌ی و كه‌مترین زیان و قوربانی بدات.

د.گه‌نجۆ خه‌سره‌و محمد
- د.گه‌نجۆ خه‌سره‌و محمد#molongui-disabled-link

















