لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

قەفەسەکان بشکێنن !!

phonto

مام ڕێوی دەڵێت : “ مریشکەکان بۆ ئەوەنەهاتونەتە ژیانەوە بۆ ئەوەی لە قەفەسدازیندانی بکرێن ، بەڵکو پێویستە قەفەسەکانبشکێنن ، بۆئەوەی ئازادبن بە ناوکێڵگەکاندا . لەوکاتەدا گەمژەکان چەپڵەیان بۆ حیکمەتیئازادیخوازانەو پەرۆشی مام ڕێوی لێدەدا ، مامڕێوی چاوی دەبریسکایەوەو سکی برسیهەڵدەگڵۆفی “ .

    ئەگەرچی ئەمە بە دیمەنێکی زۆر سادەوساکاری ، ئەفلام کارتۆنەکانی نێو دوونیایمنداڵیمان دەچێت ، بەڵام ( ئازادی) لەم دیمەنەدا ، وەک ئاڵۆزترین چەمکی هزری و فەلسەفی ، لە نێوتەموومژی مینە چێندراوەکانی گوتاری سیاسی وکۆمەڵایەتیدا ، لە فۆڕمێکی زۆر تراژیدی وغەمگیندا خۆی نمایش دەکات . ئەرستۆ دەڵێت : “ مرۆڤ بوونەوەرێکی پەیڤەرە( قسەکەر) “ ئەمپێناسەیە شوناسێکی فەلسەفی گشتی وتێگەیشتنێکی قوڵ بۆ مرۆڤ دادەڕێژێ ، بە تەنهالەبەر ئەوەنا ، مرۆڤ لە ڕێگەی قسەکردن وگۆکردنی زمانیەوە ، وەکو باڵاترین خەسڵەت وتایبەتمەندی ، توانای پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەوانیتردا بەگەڕ خستوە ، چونکە لەمەدا زۆر بونەوەری تر لەگەڵ مرۆڤهاوبەشن ، بەڵکو بایەخی ئەم پێناسە لەوەدایە ، مرۆڤ خاوەنی لۆگۆس ( Logos )ە ، واتا عەقڵ ولۆژیک و بڕیاردان و توانای بیرکردنەوەودەربڕینی واتادار ، گەر تەنها لە ڕەهەندیئەبستمۆلۆژیەوە ڕاڤەی ئەم دەربڕینە وەرگرین ، زمان دەبێتە ئامرازێکی چالاک بۆ گەیشتن بە زانین، بۆ ئەو مەبەستەش چەمکەکان بەرهەم دەهێنێ وبیرۆکەکانیان تێداهەڵدەگرێ و ناو بە شتەکاندەبەخشێت ، ئەمەش دەرفەت دەڕەخسێنێ هەرلەسەرەتاوە مرۆڤ بیر لە سەرکێشیدەستبەسەراگرتنی بوون و گەردون بکاتەوە ، ئەگەرچی سەرەتا لە فۆڕمێکی زۆر ڕەمزی وسادەشدابێت .

   لێرەوە ئیترمرۆڤ لەگەڵ بەشێکی زۆر لەوچەمکانە دەچێتە ململانێی ساغ کردنەوە ، ساغکردنەوەی ڕەسەن لە ناڕەسەن ، ڕاسەتەقینە لەوەهم ، ڕیالیتی لە سەراب ، ڕاستگۆیی لە درۆ ، ئۆرجیناڵ لە کۆپی ، ئازادی وەکو ئاڵۆزترینچەمک هێندە سرکە ، هێندە نوسخەی ساختەوناڕەسەن و وەهمی وکۆپی زۆرە ، مرۆڤ ناچارەتا ئەمڕۆش وەکو سەراب هەمیشە بە شوێن ساغکردنەوەیەوەبێت ، چونکە ئازادی چەمکێکی پاکنیە وەکو بەردەوام بیری لێدەکەینەوە ، بەڵکوماسکێکە بەپێی ویست و بەرژەوەندیەکان قۆناغ وسەردەمەکان ، سیماو تایبەتمەندیەکانی گۆڕانیبەسەردادێت ، ئەگەر لە قۆناغێکدا بانگەشەیڕزگاربوون بێت ، دەکرێ لە قۆناغێکی تردائامرازێک بێت بۆ خۆسەپاندن و سەرکوتکردن ، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ناحەقی وتاوان وبەدناویەی بە ناوی چەمکی ئازادیەوە دەکرێ ، هێشتا بە لای هیگڵەوە  “ ئازادی جەوهەری ڕوحە“ . ئەگەرچی سارتر جەخت دەکاتەوە لەوەیمرۆڤ بەبێ پێش مەرجی جەوهەر دەخوڵقێت ، بەڵکو ئەوە خودی خۆیەتی وەستایەتیوچەکوشکاری لە ڕێگەی کردارو بژاردەکانیەوە ، بۆداتاشین و فۆڕمەڵەکردنی جەوهەرەکەی دەکات ، هەر بۆیە ئازادی بەلای سارتەرەوە ئیمتیاز نیەبەدەستی بێنی ، بەڵکو قەدەرێکە و ناتوانینخۆمانی لێ لابدەین ، جۆرێکە لە بارگرانیهۆشیاری و بەرپرسیارێتی ، بەرامبەر ئەومانایەی خۆمان هەڵیدەبژێرین .

   زۆرترین شیمانەی لادان و لەباربردنی مانایئازادی ڕاستەقینە ، ئەوکاتە دەردەکەوێ ، لەگۆڕەپانی فەلسەفەوە سەر هەڵدەگرێ ودەگوازێتەوە نێو گوتاری سیاسی و مێدیایی . لێرەوە ئیتر هێدی هێدی ڕەهەندە ئەخلاقیەکەیلەدەست دەداو ، دەبێت بە ئامرازێکی موونەرمیتەسلیم بوو ، بە دەسەڵاتدارانی سیاسی ، ئەوانیش لە بەرگێکی بەلاغەی زمانەوانیوەردەپێچن ، بە چەندین ڕەنگ و جۆری داتاشراو ، فڕێیدەدەنە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی وکۆمەڵایەتیەکان ، بۆهەڵخەڵەتاندن و دەستبەسەراگرتن ، تا دەگاتە سەرکوتکردن و ئەتککردنیخودی ئازادی .

  مەرج نیە ئەوەی داوای ئازادی دەکات ئازادیخوازبێ ، زۆرن ئەوانەی دەخوازن وەکو ئامڕازێک، بۆ مەرامی گەیشتن بە داخوازیەکانیان بەکاریبێنن . مەترسیدارترین ئەتک و بوختان دەسەڵاتیسیاسی دەیداتە پاڵ ئازادی ، فۆکۆ پێیوایەدەسەڵاتی سەردەم ، پێویستی بە هەڵچنینیدیواری زیندانەکان و کەلەپچەو زنجیرنیە ، بەقەدئەوەی گوتارێکی جوان و سەرنجڕاکێشیسۆزدارانەی داڕێژراو ، لەمەڕ ئازادی بخاتەبازاڕەوە ، بەسە بۆ هەڵخەڵەتاندنی عەوام و خۆسەپاندن ، چونکە زمان بەخێرایی ، بەناو تونێلەتاریکەکانی باوەڕو ماشێنە زەبەلاحەکانی میدیادا، دەخزێتە نێو هۆشیاری کۆمەڵگاو، بێسڵەمینەوە ڕێگە بەخۆی دەدات دەستکاریبیروباوەڕی تاکەکان بکا ، لە گەمەیەکی ناشیرینیسیاسی و میدیایدا ، تا باوەڕیان پێ بێنێت ئازادن، بەڵام لە ڕاستیدا بەبێ ئەوەی زنجیرو کەلەپچە لەدەست و پێیاندابێت ، لە ناو قەفەسێکی گەورەتردادەستبەسەرن . ئازادی ڕاستهقینهبهگوتاروداڕشتنی زمانهوانی و میدیایی بهتهنیا بهرههمنایهت ، بهڵكو پڕۆژهیهكهگرێدراوی ئاستیهۆشیاری بە کۆمەڵەو، لهئاگامهندی و بوێریتاکەکانەوە سهرچاوهی گرتوە ، پێش ئهوهیمتمانهبدات بە دەستەوە ، گوتارو دروشمەکاندەخاتە ناو مەنگەنەی گومانەوە و بهسۆنەریلۆژیكدا ڕاڤهی عهقڵانیان بۆ دهكات ، هەڵیاندەتەکێنێ و دووبارە بنیاتیان دەنێتەوە .

   نیچە پێیوایەئازادی بەرپرسیاریەتیە “ ،  زۆرینەی مرۆڤەکان شانیان لە ژێر، ئەمبەرپرسیاریەتیە ڕاستەقینەیەدا ، پێ ڕاستناکرێتەوە ، بۆیە هەر زوو لەو بەرپرسیاریەتیەقورس و وجودیە ڕادەکەن ، ئەم ڕاکردنە ئەگەربەدیوێکدا خۆدزینەوە و هەڵهاتن بێت ، ئەوەبەدیوەکەی تریدا ڕاکردن و گەڕانە بە شوێنکەسێکی تردا ، بۆئەوەی ئەم بەرپرسیاریەتیەلەسەرشان وملمان هەڵگرێ، لوتف بنوێنێ وفەزایەک لە وەهمی ئازادیمان بۆ بخوڵقێنێت ، لێرەوە بێ دودڵی و خۆبەخشانە ئیرادەی خۆمانتەسلیم بە کۆپیەکی دزێوو ناشیرینی ئازادیدەکەین ، خۆمان لەبارگرانی بەرپرسیارەتیڕاستەقینە دەشارینەوە ، ئەم ترسە لەبەرپرسیارەتی بەردەوام دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆڕێویەکانی نێو دونیای سیاسەت ، وەک عەرابیئازادی خۆیان پێشکەش بکەن وسود لە  بێدەنگیو گەمژەیی زۆرینەی ناو کۆمەڵگە وەربگرن .

   لە کۆتایدا ، گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو ، پڕۆژەیەکی ئامادەیە بۆ قوربانیدان ، لە پێناوئازادیدا زۆرترین قوربانی بە سەخاوەتەوەبەخشیوە ، هەرگیز بەغیلی نەکردوە لەپێشکەشکردنی باشترینەکانی ، بەڵام دوای ئەمهەموو قوربانیە هێشتا بەتاسەوە عەوداڵیئازادی ڕاستەقینەیە ، ئەمەش ئاماژەی سیخناخیدونیای سیاسی ئێمەیە ، بە جەڵەبێک ڕێویسیاسی ساختەچی خاوەن ئەزموون ، بێشەرمیئەم دەستەبژێرە سیاسیە ، بە جۆرێک چاوەڕویلێ هەڵماڵیون ، زات بکەن ماف بەخۆیان بدەن ، دەست بەرن بۆ تاڵانکردنی نەک تەنها ئێستا وڕابردوو ، بەڵکو خەونی ئایندەو چارەنوسینەوەی داهاتوومان . لێرەوە ئیتر ئازادی لە دەرەوەبەدەست نایەت ، بەڵکو لە ناوەوە بەرهەم دەهێنرێ، لە ئازایەتی و هۆشیاری تاک ، بۆ جیاکردنەوەیدەنگی ڕاستگۆیانە ، لە هات وهاوارو زوڕنایچەقەڵ و ڕێویەکان . ئازادی بە ژمارەی قفڵەشکاوەکان و زنجیرە پساوەکانی دەست و پيناپێورێ ، بەڵکو بە هەڵکشانی هۆشیاری وبێداربونەوەی هۆشی کۆیلەی ناو قەفەسەکانبەدی دێت ، ڕێویەکان زۆرن لە وڵاتی ئێمەدا ، بەردەوام وەک ڕزگارکەر، دەهۆڵ بەناوی پارێزەریئازادی و دادپەروەری دەکوتن ، بەڵام لە ڕاستیداهێشتا ئازادی ڕاستەقینەو شکاندنی قەفەسەکانلە وڵاتی ئێمەدا ، تەنها نمایشێکی کارتۆنیە .

لڤین پرێس
Scroll to Top