Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەرکاتێک تورکیا نەیارەکانی تەسفیەکرد، نۆرەی پارتییە

کەمال چۆمانی
دوو رۆژنامەنوسی ژن لەناو خاکی کوردستان-عێراق تیرۆردەکرێن. هەموو حکومەتی عێراق و هەم هی هەرێمی کوردستان بێدەنگیی دەنوێنن چونکە لای ئەوان ئەو تیرۆر و شکاندنی سەروەرێتییە پەیوەستە بە شەڕی تورکیا لە بەرانبەر پ*ەکەکە و گەلی کوردەوە لە تورکیا نەک پرسێکی عێراقی-هەرێمی کوردستانیی بێ.
ئەو ئارگیومێنتە بنەمایەکی بابەتی و قانونی نییە. ئەوانەی شەهیدکراون رۆژنامەنوسن. رۆژنامەنوسانی نزیک لە پ*ەکە*کە لە تورکیاش زۆرن. دەم-پارتی حیزبێکە لە پ*ەکەکە نزیکە. حکومەتی تورکیا سەدان و هەزاران چالاکی سیاسیی و رۆژنامەنوسی خستۆتە زیندانەوە لەڕێی سیستەمە دادوەرییە فاشیستییەکەیەوە. ئەگەر تورکیا پێیوایە ئەو رۆژنامەنوسانەی تیرۆری کردون تەنانەت بە قانونە فاشیستییەکەی خۆشیەوە <<تاوان>>ێکیان ئەنجامداوە، ئەوا رێکاری قانونیی هەن بۆ ئەوەی داوای رادەستکردنەوەیان بکات، بەڵام تورکیا دەزانێت هیچ بەڵگەیەکی قانونی و بابەتی نییە بۆ داوایەکی وا (بێگومان من دژی هەمو جۆرە رادەستکردنەوەیەکم لەژێر هەر ناوێک بێ).
ئامانج لەو هێرشە درۆنییانە، فراوانخوازییە. عێراق لاوازە و ناتوانێت بەرگریی لە سەروەریی خۆی بکا. هەرێمی کوردستان نیوەی کۆنترۆڵ کراوە لەلایەن تورکیاوە و دەیەوێ نیوەکەی تریشی کۆنترۆڵ بکا. هەرکاتێک هێزێکی هەرێمی هەستی بە لاوازیی ئەویتر کرد، هەوڵی فراوانخوازیی دەدا، بەتایبەت دەوڵەتێکی وەک تورکیا کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە هەوڵدەدات باڵادەستیی خۆی بگێڕێتەوە.
لێرەدا گرنگە هەموان هەست بکەن و تێبگەن پرسەکە لە پ*ەکە*کەش گەورەترە. هەرکاتێک تورکیا پ*ەکە*کەی لاوازکرد، بەدڵنیایی باڵادەستییە سیاسی و ئابورییەکەی دەباتە ئاستێکی تر، دەکرێ وەک عەفرین بێ، یا وەک قوبرس. دەکرێ داگیرکارییەکە بەدهۆککردنی سلێمانی و بەتایبەت کەرکوک بێ. ئێمە نازانین ئەو گۆڕانکارییانەی وا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رودەدەن بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕۆن، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بۆ تورکیا وا بەردەوام بێ، فراوانخوازییەکەی دەگەیەنێتە کەرکوک. ئەوکات پارتیش بۆ تورکیا نرخێکی ئەوتۆی نامێنێ. نرخی پارتی لە ئەمڕۆدا لای تورکیا لە هەبونی پ*ەکەکە دایە، لە هەبونی نەیاری تورکیایە. هەرکاتێک تورکیا نەیارەکانی تەسفیەکرد، نۆرەی پارتییە. پارتی لەوە تێناگا، بەڵام دەبێ هێزە کوردییەکانی دی لەگەڵ هێزە نیشتیمانییە عێراقییەکان بەدوای چارەسەرییەک بگەڕێن.
کەمال چۆمانی
لڤین پرێس
Scroll to Top