لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوت روونكردنەوە دەدات

f

لڤین – دیارکۆ جەمال

وەزارەتی نەوتی عیراق دەنگۆی هەناردەكردنی نەوت لەڕێی شەمەندەفەرەوە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ توركیا، رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: پرۆسەی هەناردەكردنی نەت بەپێی ئەو رێكارانە دەبێت كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆ دیاریكراوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەو هەواڵ و زانیارییانەی رەتكردەوە كە میدیا ناوخۆیی و بیانییەكان بڵاوكراوەتەوە و باس لەوە دەكرێت وەزارەتی نەوتی عیراق بڕێكی زۆر نەوتی لەڕێی هێڵی ئاسنینەوە رەوانەی ئێران كردووە بۆ ئەوەی لەوێوە هەناردەی توركیا بكرێت.

وەزارەتی نەوت روونیكردووەتەوە، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بەپێی ئەو رێكارانە دەبێت كە وەزارەت و كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) دیارییان كردووە و لەو رێگایانەشەوە هەناردە دەكرێت كە پێشتر رادەگەیەنرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top