لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

بەشێکی دیکەی ڕێگەی دووسایدی دووکان – چوارقوڕنە دەکرێتەوە

n x

لڤین – دیارکۆ جەمال

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایدەگەیەنێت، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دووکان – چوارقوڕنە (قۆناغی دوو و سێ) بەردەوامە و بەشێکی دیکەی ڕێگەکە کە 11 کم لەخۆدەگرێت، دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە چەندجارێک بەشێوەی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاندبوو، هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە پێش وادەی خۆی، پڕۆژەکە تەواوبکرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان، بەوپێیەی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەت ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە ڕێگەیەکی دووساید بە درێژایی (36.5)کم، لەئێستاشدا (11)کم لە ڕێگەکە لە سماقوڵی تاوەکو کانی وەتمان دووساید کراوە، تەنیا بڕگەکانی وەک هێڵکاری و هەندێک بڕگەی دیکە ماوە و بڕیارە ئەوەش تاوەکو هەفتەی داهاتوو تەواوبکرێت و بە ڕەسمی بکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کارکردن بەشێوەی چڕ لە سەرجەم بڕگەکانی دیکە بەردەوامە، تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە 243 ملیار دینارە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top