لڤین – دیارکۆ جەمال
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایانكرد، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشنیازێكی له واشنتنه‌وه گه‌یانده تاران كه تێیدا داوای ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه ڕایگه‌یاندوه كه ئێران ئه‌و پێشنیازه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه كه عه‌لی زه‌یدی هه‌ڵیگرتبو بۆ تاران.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
ئه‌م سه‌ردانه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی سه‌ردانێكی فه‌رمی پێنج ڕۆژه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ ئه‌مه‌ریكا، له‌و ماوه‌یه‌دا شانده باڵاكه‌ی تیشكیان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنی هاوبه‌شییه‌كی ئابوریی گشتگیر بۆ پاڵپشتی ئابوری عێراق و فراوانكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو و زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنان و پاڵاوتن.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌شتێكی ناوچه‌یی ئه‌نجامبدات كه توركیا و سعودیه و سوریاش له‌خۆبگرێت، به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی وزه، له‌ژێر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه ئه‌منییه‌كان و به‌رده‌وامی پچڕانی زنجیره‌كانی دابینكردن له گه‌روی هورمز له ئه‌نجامی لێدانی سه‌ربازیی هاوبه‌شی نێوان واشنتن و تاران.














