لڤین – دیارکۆ جەمال
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 18ی (تهمموز/7) تاوه‌كو 24ی (تهمموز/7)ی 2026، بڕی زیاتر له نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار دیناره، كه 74%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوتر، به‌ڕێژه‌ی 7.85% كه‌میكردوه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ك نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار و 522 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 74% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، حه‌وت ملیار و 257 ملیۆن و 972 هه‌زار و 221 دیناری واتا 74%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی دو ملیار و 492 ملیۆن و 855 هه‌زار و 304 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 26%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته رۆژی 11ی (تهمموز/7) تاوه‌كو 18ی (تهمموز/7)ی 2026، بڕی 10 ملیار و 581 ملیۆن و 503 هه‌زار و 522 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 7.85% دابه‌زیوه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكراده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
رۆژی 15ی(كانونی یەكەم/12)ی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران هەرێمی كوردستان بو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، بەڵام تائێستا پڕۆژەكە بە سەرانسەری نەكراوە.














