لڤین – دیارکۆ جەمال
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026) ڕاگەیەندرا و لە ئێستادا قوتابیان دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (e-halsangandn) لە هەردوو سیستەمی (ئەندرۆید) و (ئای ئۆ ئێس) ئەنجامەکانیان ببینن.
وەزارەتی پەروەردە داواش لە قوتابیان دەکات بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانیان، کار لەسەر نوێترین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن لە ڕێگەی ئەو بەستەرەی وەزارەت بڵاویکردووەتەوە (https://www.e-parwarda.com/qrha).












