لڤین – دیارکۆ جەمال
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند، دەزگای دژە تیرۆر چەند کەسێکی تێوەگلاو لە قاچاغچێتی نەوتی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا دەستگیرکردوە و لە باشوری بەغداش لەگەڵ گروپێکی چەکداردا توشی پێکدادان بوە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق باسیان لهوهكردوه، دەزگای دژە تیرۆر چەند کەسێکی تێوەگلاو لە قاچاغچێتی نەوتی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا دەستگیرکردوە و “ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکان پێوەندی خزمایەتییان لەگەڵ ئەو ڕاگیراوانەدا هەیە کە بەهۆی گومانی گەندەڵی لە قاچاغچێتی نەوتدا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هێزێکی دژه تیرۆر لەگەڵ چەکدارانی سەر بە گروپێکی چەکدار کە دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا گرتبو لە باشوری تاران (بەغدا)ی پایتەخت، توشی پێکدادان بون و لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە هەمان ناوچە پێنج کەس دەستگیرکراون.
محەمەد عەلی اللامی، سەرۆکی دەستەی نهزاههی عێراق رایگهیاند، لەگەڵ نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رێککەوتون لەسەر وشککردنی دەرچەکانی قاچاغی پار”، هاوكات جهختی له سهر گرنگیی لێکۆڵینەوە داراییە هاوتەریبەکان بە ئامڕازێکی کاریگەر بۆ بەدواداچونی دەستکەوتەکانی تاوانی گەندەڵی و ئاشکراکردنی ڕێڕەوەکانیان.
هاوكات باسی له پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی دەرچەکانی قاچاغی پارە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی نەزاهە كرد، لە ڕێگەی یەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.
سەرۆکی دەستەی نهزاههی عێراق باسی لهوهكرد، لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان تاوتوێ کردوە، بەجۆرێک کە پشتگیری لە هەوڵەکان بکات بۆ پاراستنی سیستەمی دارایی، چەسپاندنی بنەماکانی شەفافییەت، و پشتیوانی یەکتر لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارانەی کە بۆ سنوردارکردنی تاوانەکانی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و سەرپێچییە داراییەکان پێویستن.
هەڵمەتی دەستگیرکردنەکان بەرەبەیانی یەکشەممەی رابردو لە ناوچەی سەوز لە بەغدا (28ی 6ی 2026) دەستیپێکرد، بە هەڵکوتانەسەری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر بارەگا و ماڵی سیاسەتمەداران، کە بوەهۆی دەستگیرکردنی 47 تۆمەتبار لە پەرلەمانتاران و بەرپرسان بە تۆمەتی گەندەڵی. ئەوەش لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی جێگری وەزیری نەوت، عەدنان جەمەیلی بو کە مانگی ئایاری ڕابردو دەستگیر کرابو.
عێراق، کە تازە لە ململانێی دەیان ساڵە ڕزگاری بوه، بەدەست خراپی بەڕێوەبردنی گشتییەوە دەناڵێنێت، هەرچەندە سەرۆک وەزیران بەڵێنی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییەکی بەربڵاو دەدەن، بەڵام کەمجار سزاکان لە قەیرانی گەندەڵیدا ئامانجیان لوتکەی دەسەڵات و گەندەڵکارە گەورەکانی وڵاتەکە بوە، بەڵکو زۆرجار ئاستەکانی ناوەڕاستی دەوڵەت دەگرێتەوە.












