لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سێنتکۆم: لە سەرەتای گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران 78 کەشتی بازرگانی رێڕەویان پێ گۆڕدراوە

s n efede

لڤین – دیارکۆ جەمال

پەرەسەندنی گرژییەکان لە گەروی هورمز بەردەوامە و ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکان بەسەر ئێراندا توندتر دەکاتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا’سێنتکۆم’  ئاشکرایکرد، لە سەرەتای جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران، تا ئەمڕۆ 78 کەشتی بازرگانی رێرەوییەکان گۆڕدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار کەشتی بە مەبەستی ناچارکردنیان بە گەمارۆ دەریاییەکان لە کار خراون.

سێنتکۆم راشیگەیاند، هێلیکۆپتەرەکانی سوپای ئەمریکا بە بەردەوامی بەسەر ئاوەکانی ناوچەکەدا دەفڕن بۆ چاودێریکردنی جوڵەی کەشتییە بازرگانییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆندایە بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی توندی دەریایی  بەسەر ئێراندا.

ئەم پەرەسەندنانە ئاماژەن بۆ قووڵبوونەوەی زیاتری قەیرانی نێوان واشنتۆن و تاران لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهاندا، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزە و ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی دەبێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top