لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزارەتی پێشمەرگە: بارەگاکانمان لە هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانج و سێ پێشمەرگەمان بریندار بوون

Image

لڤین

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانج

​ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئادار، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە.

​لە کۆتایدا ڕاگەیەندراوەکە هاتووە: بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەکەین و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریکردن لەو گروپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم  کردەوانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top