لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هەسەدە دەستگیرکردنی زیاتر لە 70 تاوانبار و ئەندامی داعشی راگەیاند

1331313 1a65dc0f53

لڤین

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند  بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی ئەمنی هاوبەشیان لە دژی شانەکانی داعش و باندە تاوانکارەکان لە لادێکانی عەین عیسا ئەنجام داوە و توانیویانە 71 ئەندامی شانەکانی داعش و تاوانباران دەستگیر بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەسەدە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛  لە میانی هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراوان و پلان بۆ داریژراوەدا لە سنوری عەین ئەسەد، هێزەکانیان توانیویانە گورزێکی گەورە لە شانە نوستوەکانی داعش بدەن

ئەماژەیان بەوەشکردوە لە ئۆپراسیۆنەکەدا 71 کەسیان دەستگیرکردوە، کە تاوانەکانیان جۆراوجۆرە؛ ژمارەیەک لەوانە  ئەندامی  داعشن هەروەها  کەسانی بەشدار لە تۆڕەکانی تاوانی رێکخراو کە تێوەگلاون لە دزی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هۆکاربوون بۆ تێدانی ئاسایشی ناوخۆیی و هەڕەشەکردن لە سەلامەتی هاووڵاتییان.

هەسەدە راشیگەیاندوە؛ لە م ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەر  بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی بەکارهێنراو بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆردا گیرا، کە ویستویانە بەکاری بهێنن بۆ تێکدانی توانای ئەم شانانە بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش و ئاشتی مەدەنی.

جەختیش دەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو کە هۆکران بۆ تێكدانی سەقامگیری و بردنی ماڵای هاووڵاتییانی مەدەنی.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top