لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

کەسوکاری نیاز دەگەڵەیی لەژێر هەرەشەی بەردەوامدان

niaz dargalay

دوای ئەوەی نیاز دەرگەلەیی لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ لە دۆخێکی تەمومژاوی و نادیار لەنێو باغەکەی خۆی لە شاری رانییە تیرۆرکرا و تا ئیستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی تیرۆرکردنی وە ئەستۆ نەگرتوە، لایەنە ئەمنی و حکومی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان هیچ لێداونێک و رونکردنەوەیەکیان لەسەر لێکۆلینەوەکان رانەگەیاندوە. پاش تیرۆرکردنی ناوبراو لە ئیستادا کەس و کاری نیاز دەرگەڵەیی لە گوندی دەرگەڵە و سۆران و رانیە کەوتونەتە ژێر هەرەشەو فشار کە ناو بەناو هەرەشەی کوشتن و رفاندیان لێدەکرێت.

لە سنوری سۆران و دەرگەڵەو رەواندز کەس و کارە نزیکەکانی نیاز دەرگەڵەیی بە تایبەتی ئەوانەی هاوڕێیەتی و نزیکیان لەگەل ناوبراو هەبوو ژیانیان لە مەترسی و چارەنوسێکی نادیار دایە، لە وانە (ئەحمەد قادر) کە لە ئیستادا لە ترسی کوشتن و تیرۆرکردن خۆی لە شوێنێکی نادیار پەناداوە جگە لە ئەحمەد قادر هەر یەک لە (ئاسۆ ئەمیر کەمال) لە سنوری سۆران و دەرگەڵە کە خزم و هاورێی نزیکی نیاز دەرگەڵەیین هەرەشەیان لێکراوە هەرەوەها برازایەکی نیاز دەرگەڵەیی (چیا هاوار جەلال بەگ) کە لەدووای رووداوی تیرۆرکرانی نیاز دەرگەڵەیی وەک نوێنەری بنەماڵەکەیان لەگەڵ پارێزەران بەدوواداچوونی بۆ دۆسیەکە دەکرد رووبەڕووی هەڕەشەی زۆر بۆتەوە و لە ئێستادا ژیانێکی سەخت بەسەر دەبات و هەڕەشەی لێدەکرێت کە بێدەنگ بێت و چیتر باسی دۆسیەی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی نەکات.
بەشێوەیەکی گشتی برا و برازا و خوشکەزاکانی نیاز دەرگەڵەیی لە ژێر هەڕەشە و گوشاری زۆردان و داوا لە نوێنەری وڵاتان و قونسوڵگەری و سەفارەت و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بچن بەهانایانەوە.

کەس و کاری نیاز دەرگەلەیی چەند جارێک سکاڵایان لەلای پۆلیس لە هەردوو زۆنی سەوزو زەرد تۆمار کردووە بەڵام سکاڵاکەیان لێوەر نە گیراوەو پێیان راگەیاندون بەهیچ شێوەیەک جارێکی تر بۆ سکاڵا کردن سەردانی لایەنی ئەمنی نەکەن.
وەک روونە لە چەند ساڵی رابردوو چەندین کەسایەتی سەربازی و سیاسی لە هەردوو زۆن بەشێوویەکی گوماناوی تیرۆرکراون و کەس و کارەکانیان روبەروی هەرەشەو ئاوارەیی بوونەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ هەڵوێستێکی روونی نەبوەو حکومەتی عیراقیش خۆی لەم دۆسەیانە دوور گرتوە.
نیاز جلال بەگ دەرگەڵەیی خەلکی گوندی دەرگەڵەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو، دوای شەڕی ناوخۆ لە شاری رانیە نیشتە جێ بوو بەڵام بەشێک لە خزمەکانی لەگوندی دەرگەڵە مانەوە کە لە ئیستادا لە ترسی هەرەشەی گرتن و کوشتن بۆ شوێنی نادیار رایان کردوە بۆ ئەوەی گیایان پارێزراو بێت.
٢٠٢٥/٤/٢٩

لڤین پرێس
Scroll to Top