لڤین
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنى باندێکی 11 کەسی بە تۆمەتى ساختەکردنی بەڵگەنامە راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لە سلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە لەماوەی رابردوودا لە دروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی و کەفالەت ساختەکارییان کردووە.
ئاسایش دەڵێت “سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەکانی 289 و 297 لە یاساى سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.
















